زۆر حیزب و ڕێکخراو لە کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکانی سویس، لە دژی پەسندکردنی "گەڵاڵەی دەستپێشخەریی" و بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئەو گەڵاڵە نامرۆڤانەیە لە دەوری یەکتر کۆبوونەوە. ئەم حیزب و ڕێکخراوانە سەر بە ڕەوەند و کۆمەڵگاکانی وەک ئالبانی، عەلەوی، ئاڵمانی، عەرەب، ئیسپانی، فەرانسی، ئیتاڵی، کورد، پۆرتەغالی، سرب، سلۆڤانی، کروات، بۆسنی تامیلی و تورکن.

ئەم برۆشورە وەرگێردراوە بۆ سەر یازدە زمان. بۆ دەست پێ ڕاگەیشتینی تکایە، پێوەندی بە بەشی کۆچبەریی پارتی سۆسیالدیمۆكراتی سویسەوە بکەن

لادانێکی مەترسیدار لە سەروەریی یاسا

جێ بەجێ کردنی "گەڵاڵەی دەستپێشخەریی" پێشێلکاریی یاسا و مافەسەرەتاییەکانن کە لە نێو دەستووری وڵاتەکەماندا ئاماژەیان پێکراوە و هەروەها پێشێلکارییە بۆ سەر پەیماننامەی ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ گرێبەندی پێوەندی دار بە هاتوچۆی ئازاد. بە جێگرتنەوەی هێزی یاسادانان و سنووردارکردنی دەسەڵاتی هێزی (قضایی) دادوەری. پەسندکردنی دەستپێشخەرییەکە، هەم سەربەخۆیی هێزی یاسادانان و هەمیش سەربەخۆیی هێزی دادوەری دەخاتە ژێرپێ. قبووڵکردنی دەستپێشخەرییەکە ژێرپێکردنی جیددی نەزمەکان و ئاکامە پێشبینی نەکراوەکانی بۆ سەر سیستەمی یاسایی، ئاساییش و سیاسیمانی لێدەکەوێتەوە

په‌یوەندیه‌ بنیاتنراوه‌كان لەگەڵ یەکیەتیی ئەورووپا ده‌شكێنێت

بە گوێرەی کۆنسەی فیدراڵ، ئەگەر ئەم دەستپێشخەرییە پەسندبکرێ،بەبێ لەبەرچاوگرتنی بارودۆخ، پتر له‌  ١٠٠٠٠ هەزارکەس، بە شێوەی ئەوتۆماتیک لە سویس وەدەردەنرێن. بەم پێیە سویس ساڵی ١٠٠٠ جار ڕێککەوتننامەی هتووچۆی ئازاد لەگەڵ ئەرووپا پێشێل دەکا. پەسندکردنی ئەو "دەستپێشخەرییە" دەبێتە ماددەیەکی یاسایی و دەچێتە نێو دەستووری بنچینەیی وڵاتی سویس. ئەمەش دەبێتە ماددەیەکی یاسایی دیکە هۆکارێک دەبێت بۆ تێکدانی پێوەندییە باشەکانی سویس لەگەڵ یەکیەتیی ئەورووپا.

گەڵاڵەی "دەستپێشخەری" نامرۆڤانه‌ هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر  ژیانی پتر لە ٢ میلیۆن کەس

کە مافی مانەوەیان هەیە، لە سویس دەژین و کار دەکەن، بەڵام خاوەنی ڕەگەزنامەی سویسی نین. ئەوان، كاتی تووشبونیان به‌ بچوكترین هه‌ڵه‌ یان سه‌رپێچی به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخیان ڕاسته‌وخۆ له‌ سویس ده‌رده‌كرێن. ئه‌م بڕیاره‌  نه‌وه‌ی دووه‌میش ده‌گرته‌وه‌ كه‌ له‌ سویس له‌ دایك بووینه‌. یاسای په‌رله‌مان بۆ``ده‌ستپشخه‌ری ناردنه‌وه`` لانی كه‌م ‌ باری كه‌سی له‌به‌رچاو ده‌گرێ، به‌ڵام ``گه‌ڵاڵه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری`` ئه‌م به‌نده‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنكی بێ ویژدانانه‌

ناوهێنانەوەی "جێ بە جێ کردنی گەڵاڵەی دەستپێشخەریی" دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە پشتگیری لە شتێک بکەین کە لە مێژە بڕیاری لە سەر دراوە. بەڵام ئەوە فێڵکردنە، چوونکە "جێ بەجێ کردنی دەستپێشخەریی" و ئەو لیستە لەو تاوانانەی کە لە نێو دەستپێشخەرییە نوێیەکەدا هاتوون، زۆر لە لیستی ئەو تاوانانە زۆرترن کە خەڵک بە زۆرایەتییەکی زۆر کەم، دەنگیان لەسەر داوە. لە بەر ئەوە دەستپێشخەرییە نوێیەکە کار ناکات بۆ جێ بەجێ کردنی پێشوو، بەڵکوو بە شێوەیەکی بەرچاو، گرانتر و سەختتری دەکات.

ئێمە پێویستمان بە پشتیوانی ئێوەیە

بەشی کۆچبەری ئیس.پێ. (پارتی سۆسیالدیمۆكراتی سویس) لە پێناوی بەرابەری هەموو کۆچبەران لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی کولتووری خەبات دەکات. ئێمە داوای مافی  بەشداری یەکسانی سیاسیی بۆ سەرجەم کۆچبەران دەکەین، لە دژی هەر چەشنە هەڵاواردنێک خەبات دەکەین و هاوکاریی لەگەڵ پارت و ڕێکخراوەکانی سەر بە کۆچبەران دەکەین. ببە ئەندامی بەشی کۆچبەری پارتی سۆسیالیستی سویس و بە دانی یارمەتی ماددی، بەشداری ئەم هەڵمەتە بە!

کۆچبەران دەتوانن کاریگەریی زۆریان هەبێ

لەم ساڵانەی دوایی دا، زیاتر لە یەک میلیۆن کەس ڕەگەزنامەی سویسییان وەرگرتووە. نێزیک بە ٨٨٠٠٠٠ سویسی کە تەمەنیان لە سەرەوەی ١٥ ساڵە، ڕەگەزنامەی وەڵاتی دووەمیان هەیە. ئەگەر هەموو ئەوکەسانە لە دەنگدان بەشداری بکەن، ئێمە دەتوانین ئەنجامی زۆرینه‌ بەدەست بێنین. ئێمه‌ ده‌تونین پێكه‌وه‌ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌ نامرۆڤانه‌ییه‌ ڕه‌تبكه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌موومان ده‌نگبده‌ین به‌ نا.

 

Spenden bitte an: SP Schweiz, 3001 Bern, PC 30-28039-3, IBAN CH45 0900 0000 3002 3, Vermerkt „SP MigrantInnen, Kampagne Durchsetzungsinitiative“

Les dons sont priés à : PS Suisse, 3001 Berne, PC 30-28039-3, IBAN CH45 0900 0000 3002 8039 3, avec la mention  « PS Migrant-e-s, campagne mise en œuvre » 

06. jan 2016