به‌ڵێ بۆ چاككردنی یاسای په‌ناهه‌نده‌یی له ٥\٦\ ٢٠١٦
ئه‌و چاكسازیه‌یان له یاسای به‌رده‌ستی په‌ناهه‌نده‌یی له‌مێژه یه‌كه‌م چاكسازیه كه لایه‌نی باشی تیایه. پڕۆسه‌ی په‌ناهه‌نده‌یی به ڕاشكاوی كورتده‌كرته‌وه و په‌ناهه‌نده‌كانیش زووتر ده‌زانن، ئایا ئه‌توانن له سویسڕا بمێننه‌وه یان نا. پارێزه‌ری یاسایی بێبه‌رامبه‌ر بۆ هه‌مووان دابین ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش گه‌ره‌نته بۆ پڕۆسه‌یه‌كی یاسایی و دروست.
پڕۆسه‌یه‌كی خێرا له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووانه
تاكو ماوه‌یه‌كی كورت پێش ئێستا پڕۆسه‌ی په‌ناهه‌نده‌یی سێ بۆ پێنج ساڵی ده‌خایاند، ئه‌م ماوه درێژه ببوه هۆی تێچونێكی زۆر و شكاندنی ویستی په‌ناهه‌نده‌كان. ته‌نها ئه‌وكه‌سانه ده‌توانن ژیانی خۆیان ڕێكخه‌ن، ئه‌گه‌ر مافی مانه‌وه‌یان له سویسرا بزانن: زمان فێربن، له ئیش و خانوو بگه‌ڕێن، مناڵه‌كانیان بنێرنه قوتابخانه و سود له پرۆسه‌ی ئاوێته‌بوون وه‌ربگرن
پارێزه‌ری یاسایی گه‌ره‌نتیه بۆ دروستی ده‌سه‌ڵاتی یاسا
بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خێرا كراوه) له ژێر چاودێری ده‌سه‌ڵاتی یاسایی به‌ڕێوه‌بچێت، پارێزه‌ری یاسایی بێبه‌رامبه‌ر زێاد ده‌كرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماوه‌ی تانه‌دان درێژتر بوایه و ده‌سه‌ڵاتی یاسایی بێلایه‌ن له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌ناهه‌ندان چاودێری بكرایه باشتربوو، به‌ڵام ئه‌مه شتێك له بابه‌ته‌كه ناگۆڕێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پێشنیاره تازه‌یه زۆر چاكسازی له به‌رژه‌وه‌ندی په‌ناهه‌نده تیایه.
چاكسازی باش له به‌رژه‌وه‌ندی په‌ناهه‌ندان (خاوه‌ن مافی مانه‌وه)
له سایه‌ی ڕێكه‌وتنێكی فراوانی لایه‌نه سیاسیه‌كان توانرا ئه‌م پێشنیاره پێش هه‌ڵبژاردنی گشتی ٢٠١٥ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه تێبپه‌ڕێنرێت. خۆ ئه‌گه‌ر له ڕۆژی ٥.٦.٢٠١٦ دا ئه‌م پێشنیاره ڕه‌تبكرێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێته خراپتركردنی پێشنیاری تر و یاساكان به‌بێ دابینكردنی پارێزه‌ری یاسایی بێبه‌رامبه‌ر. ئه‌م پێشنیارانه‌ی به‌رده‌ست هه‌لومه‌رجێكی مامناوه‌ندین و له به‌رژه‌وه‌ندی په‌ناهه‌نده‌دان.